لە نزیک گوندی سەقزلی لەسەر ڕێگەی کەرکوک- ناحیەی شوان سێ هاوڵاتی بەهۆکارێکی نادیار کوژران
لە نێو نەمامگەی چراخان نزیک گوندی سەقزلی لەسەر ڕێگەی کەرکوک- ناحیەی شوان سێ هاوڵاتی بەهۆکارێکی نادیار کوژران.
بەوتەی شایەتحاڵەکان سێ کوژراوەکە یەکێکیان هاوڵاتییەکی کوردە و ناوی نەوزاد سابیرە کە خاوەنی نەمامگەکەیە و ٧ فیشەکی پێوە نراوە، ئەو دوو کەسەی تریش کرێکارن و لەنەتەوەی عەرەبن، لای خاوەن نەمامگەکە کاریان کردووە.
هەرسێ کوژراوەکە بەقۆڵبەست بەستکراوی گولەیان پێوە نراوە و تا ئێستا بکوژانی ئاشکرا نەکراون و ھۆکارەکەش ڕوون نیە.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە.
|