کۆمسیۆنی عێراق: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان كرده‌وه كه ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی نهخشهڕێگهیهك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خشته‌یه‌كی كاركردن و پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆیان بۆ دابینكردنی پێدویستییهكان نیشان دا و هه‌رچی زوو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان دووپات كرده‌وه.
ئاماژە بەوەشدەکات، "لای خۆیانه‌وه شاندی كۆمیسیۆن سوپاسی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و دووپاتیان كرده‌وه كه به‌پێی خشته‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ واده یاساییه‌كان بگونجێت، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامادنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن".
|