وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێرشەکەی هەولێر بۆ پاراستنی ئاسایشی ئێران بووە

22/01/2024
فۆتۆ: 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەی هەولێر بۆ پاراستنی خاکی ئێران دەزانێت و دەڵێت: ئێمە هێرش ناکەینە سەر سەروەری خاکی عێراق.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕێگە بەخۆمان نادەین سەروەری عێراق پێشێل بکەین، هێرشەکەی هەولێر ناکۆک نەبوو لەگەڵ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوەکەی ئەم دواییەیان دژی عێراق و هەرێمی کوردستان نەبووە و بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیان بێدەنگ نابن.