پەروەردەی سلێمانی سەرجەم مامەڵەکانی مامۆستایانی ناڕازی ڕادەگرێت
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی سلێمانی، سەرجەم مامەڵە ئیداریی و کارگێڕیی و دارایەکان ڕادەگرێت بۆ ئەو مامۆستاینەی بایکۆتی دەوامیان کردوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان پەروەردەی گشتی سلێمانی بڕیاریداوە ڕێکارێکی توند بەرامبەر سەرجەم ئەو مامۆستایانە بگرێتەبەر، کە بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن دەکەن و ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
لەو زانیاریانە ئاماژە بەوەکراوە، کاتێک ھەر کارگێڕیەکی ناوەندەکانی خوێندن بۆ کاروباری هەر مامۆستایەک سەردانی پەروەردە دەکات، لەپەروەردە داوای ئەستۆ پاکی مامۆستاکەی لێدەکرێتو مەرجی ئەستۆ پاکیش، بایکۆتە.
زانیاریەکان دەڵێن، "هەر مامۆستایەک بایکۆتی کردبێت، ئەوا لەلایەن پەروەردەکانەوە بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی سلێمانی، سەرجەم مامەڵەی ئەو مامۆستایە ڕادەگیرێتو بۆی ڕایی ناکرێت تائەوکاتەی دەچێتەوە خوێندنگەکەییو دەست بەوانە وتنەوە دەکاتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرباری ئەوەی زۆرینەی ناوەندەکانی خوێندن لەسلێمانی ڕایانگەیاندوە دەستیان بەدەوام کردۆتەوە، بەڵام لەزۆربەیاندا تەنها ئامادەیی مامۆستایان هەیە لەترسی وەرگرتنی غیاباتو وانەوتنەوە دەستی پێنەکردۆتەوە.
|