زاخۆ.. ئاگر لە کەمپێکی ئاوارە ئێزدییەکان کەوتەوە
ئاگر لە کەمپی قادیا لە سنوری قەزای سێمێل کەوتەوە
فۆتۆ: فۆتۆ: مێهڤان مەجید
دهۆک
لە کەمپی قادیا لە سنوری قەزای سێمێل، کە بە کەمپی رەوانگە ناسراوە، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە حەوت کابینەی ئاوارە ئێزدییەکان بەتەواوی سووتان .
نەدیار لەزگین، بەرپرسی کەمپی قادیا رایگەیاند، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی٧ی٢٠٢٠، بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە کەمپەکە کەوتووەتەوە و حەوت کابینەی ئاوارەکان بە سەرجەم کەلوپەلەکانیانەوە سووتاون .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی هەبووە و ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی ئاوارەکان سووتاون.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی قەزای سێمێل توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و لە ئێستادا مەترسی نەماوە.
کەمپی قادیا ناسراوە بە کەمپی رەوانگە، یەکێکە لە کەمپەکانی ئاوارە ئێزدییەکان لە سنووری سێمێل، کە زۆربەی دانیشتووانەکەی خەڵکی گوندی کوچوی شنگالن.
|