سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران و سعودیە دەکات

17/07/2020
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
تاران

بۆ گفتگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و سعودیە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تاران و ریاز دەکات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری سەرچاوەیەکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە 21-ی ئەم مانگە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە کە مەبەستی سەرەکی سەردانەکی کازمی بۆ تاران، کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، پێش سەردانەکەی بۆ ئێران، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانێکی یەک رۆژە بۆ سعودیە ئەنجامدەدات.

هەروەک بڕیاریشە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات.