ئاسایشی هه‌ولێر: دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی هه‌وڵ دان بۆ زیان گه‌یاندن به كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕه‌وی ده‌ستگیركران
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند كە بە نیازبوون زیان بە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی بگەیەنن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ب , ک ، ب) و (ت ، ح ، ص) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئەم تۆمەتبارانە دوای ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا لەشەقامەکان دەڕۆن و لەلایەن کامێرای تیژڕەوی شەقامەکانەوە سەرپێچییەکەیان تۆمار دەکرێت، لە بەرامبەر ئەم کارە نایاساییەیان هەوڵیان داوە زیان بەکامێراکان بگەیەن بیشکێنن، دواتر سەتڵێکی خۆڵ و خاشاکیان لەسەر یەکێک لەکامێراکانی تیژڕەوی داناوە.
|