ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستپێدەکات

04/02/2024
فۆتۆ: 

هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن و چەند پرسێکی تر کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی لە دەباشان کۆببنەوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و نەینەوا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم و پەیوەندی نێوان هەردوو حزبەکە، بەشێک لە گفتوگۆکانی ناو کۆبوونەوەکە پێکدەهێنن.