قەوارەكەی قەیس خەزعەلی: كازمی لە گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمریكا یەك ڕێگای لەبەردەمدایە

17/07/2020
یەکێکە لەو قەوارانەی جەختدەکاتەوە لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
فۆتۆ: 

قەوارەكەی قەیس خەزعەلی سەرۆكی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عێراق رایكەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق خیچ بژاردەیەكی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكییەكان لەبەردەمدا نییە، جگە لە رازیبوون بە بڕیارەكەی پەرلەمان .

حەسەن سالح سەرۆكی قەوارەی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی تەنها یەك رٍێگەی لەبەردەمدا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكییەكان، ئەویش جێبەجێكردنی بڕیاری پەرلەمانە بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان .

لەبەیاننامەیەكدا حەسەن سالم وتی " لە میانی سەردانەی بۆ ئەمریكا هیچ بژاردە و بڕیارێك لەبەردەمی كازمیدا نییە لە بابەتی دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عێراق، بە تایبەت هێزەكانی ئەمریكا، بەڵكو دەبێت بڕیاری پەرلەمان جێبەجێ بكات، كە یاسای دەركردنی هێزە بیانییەكانی لە عێراق پەسەند كرد "

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا سەرۆكی قەوارەی  سادیقون جەختیكردووەتەوە، پێویستە لەسەر سەرۆك وەزیران لەچوارچێوەی ڕێككەوتندا سروشتی پەیوەندییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا دیاری بكات، بەشێوەیەك ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و دەستوەرنەدانە كاروباری ناوخۆیەوە .

ئەو وتانەی قەوارەكەی قەیس خەزعەلی لە كاتێكدایە، بریارە لە داهاتوویەكی نزیكدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكات .

گروپی قەیس خەزعەلی یەكێكە لەو گروپانەی كە زۆر دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عێراق .