فەرماندەیەکی باڵای سەربازی عێراق لە بەغدا تیرۆر كرا
ئۆپراسیۆنەکانی سوپای عێراق لە قەزای تارمیەی باكوری بەغدا بەردەوامە
فۆتۆ:
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، فەرماندەی لیوای 59ی سوپای عێراق عەمید روكن عەلی حەمید لە باكوری بەغدا تیرۆ كرا .
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە "عەلی حەمید لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركدا لە قەزای تارمیەی باكوری بەغدا لە لایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە تەقەی لێكراوە و شەهید بووە ".
دوای ڕوداوەكەش فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند، بە دەستێكی پۆڵاین لە گروپە تیرۆریستییەكان دەدەن، كە دەستیان چووەتە خوێنی ئەو فەرماندە باڵایەی وەزارەتی بەرگری .
میدیا عێراقییەیان باسیان لەوە كرد، پێكدانەكان لەگەڵ ئەو چەكدارانەی كە فەرماندەی لیوای 59ی سوپای عێراقیان تیرۆر كردووە، تا ماوەیەك لەمەوبەر بەریش بەردەوام بووە و سەرجەم ناوچەكە و ڕێگاكانی چون و هاتن بۆ قەزای تارمیەی باكور بەغدا داخراوە .
|