پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشوەوە خوێندنگەکانی سەرپشک کرد
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خوێندنگەکانی سنوری پەروردەکەی سەرپشک کرد بۆ دەوامی ئەمڕۆی خوێندنگەکان بەهۆی بەفربارینەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئاگاداری ئەو خوێندنگەیانەی سنوری پەروەردەی رۆژئاوا دەکەین، کە بەهۆی بارینی بەفر و رەوشی کەشوهەوا، ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە، لەبەر سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، پشوو رابگەیەنن.
بریارەکەی پەروەردەی سلێمانی لە کاتێکدایە، لە شەوی رابردوە شەپۆلێکی بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتوەتەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان دروست بووە
|