لە سەیرانگای بێخاڵ کەسێک کوژرا
هەولێر
لە سەیرانگای بێخاڵی سەر بە قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر، کەسێک کوژرا و بکوژەکەش دەستگیرکرا.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٨ی٧ی٢٠٢٠، گەنجێکی تەمەن ٣١ ساڵ لە سەیرانگای بێخاڵ کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە خێزاندارە و کوڕ و کچێکی هەیە و بە گوللەی دەمانچە کوژراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری رووداوەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان راشیگەیاند، چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە، بکوژەکە لەلایەن پۆلیسی قەزای سۆرانەوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە، تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادوەڕی قەزای سۆران کراوە.
|