فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری شیلادزێ بۆردومان دەکەن

18/07/2020
فڕۆکەکانی تورکیا چیای کورەژاریان لە ناحیەی شیلادزێ بۆردومانکرد
فۆتۆ: فۆتۆ: مێهڤان مەجید
دهۆک

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ناحیەی شیلادزێ سەربە پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکەن.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی چیای کورەژار لە ناحیەی شێلادزێ و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە بەوردی نەزانراوە، بەڵام بەوتەی چەند شایەتحاڵێک زیانی ماددی زۆر بەر دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بوردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دانیشتووانی ناحیەی شیلادزێ دروستکردووە.

زیاتر لە مانگێکە، سوپای تورکیا بەبیانووی لێدان لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر سنورەکانی زاخۆ و ئامێدی لە پارێزگای دهۆک و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهیدبوون و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە گەیشتووە.