پاسەوانی سنور: تەقینەوەکانی سنوری هەولێر تەنها پوچەڵکردنەوەی بۆمبە

17/03/2024
فۆتۆ: 

وتەبێژی پاسەوانی سنوور هۆکاری تەقینەوەکانی هەندێک ناوچەی سنووری هەولێر ئاشکرا کرد کە تەنها پوچەڵکردنەوەی بۆمبە و هاوڵاتیان نەترسن.

موقەدەم سامی خۆشناو، وتەبێژی پاسەوانی سنوور راگەیاند: ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە هەندێک ناوچەی هەولێر بیستراون و دەبیسترێن، پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکانی سەردەمی رژێمی بەعسە کە کۆکراونەتەوە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای مینی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد: هیچ تەقینەوەیەک نەبووە و تەنیا پووچەڵکردنەوەیە و دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان ‌ تەقینەوەکان خۆمان ئەنجامی دەدەین و پێویست ناکات بترسن.


ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو لە کاتی پووچەڵکردنەوە، سێ کارمەندی پاسەوانی سنوور لە هەولێر شەهید بوون.