سلێمانی؛ دووریستۆرانتی گەشتیاری‌ داخران

19/07/2020
فۆتۆ: 

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو ریستۆرانتی گەشتیاری تا كاتێكی نادیار دادەخات.

كوردۆ عەزیز، سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و‌ سەرپێچیكردن له رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەكە دوو ریستۆرانتی گەشتیاری لە شاری سلێمانی دادەخات.

ناوبراو وتیشی، ئەوانەی داخراون هەریەكە لە ریستۆرانتەكانی‌ ((سه‌حاب و هه‌رمێ) بووە و به‌بڕیاری قایمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌ .

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی، بەمەرجی جێبەجێكردنی سەرجەم رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی دوكان و بازاڕەكانی كردووەتەوە، لەكاتی پابەندنەبونی ئەو شوێنانە دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.