کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندید و لیستی حزبەکان درێژناکاتەوە

27/03/2024
فۆتۆ: 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سبەینێی وەک دوا وادە داناوە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیست و هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان و وادەکەش درێژناکاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ ی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەممە دەبێت و وادەکە درێژ ناکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەپێی بریاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ١٠ ی حوزەیرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت و پرۆسەکەش لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەرێوەدەچێت.