عەتوان عەتوانی: بۆ دابینکردنی موچەی ساڵی ٢٠٢٤ هیچ قەیرانێکی دارایی نییە

29/03/2024
فۆتۆ: 

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دابینکردنی مووچە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ دا زامنکراوە و هیچ قەیرانێکی دارایی لە عێراقدا نییە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاندووە، "لیژنەکەمان چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەکانی بودجەی گشتیی ئەمساڵە بە پەرلەمان لەلایەن حکومەتەوە بەمەبەستی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی پلانەکانی پەرەپێدان و خزمەتگوزاریی لە کەرتە جیاوازەکاندا".

دەشڵێت، "هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤دا زامنکراوە و هیچ قەیرانێکی دارایی لە وڵاتەدا بوونی نییە".