سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات

29/03/2024
فۆتۆ: 

راوێژکارێکی سودانی ئاشکرایدەکات، دۆسیەی گرنگی پەیوەست بە عێراق لە سەردانەکەی ئەمجارەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن یەکلایی دەکرێنەوە.

محەمەد ساحیب دەراجی، ڕاوێژکاری سودانی ڕایگەیاندووە، سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن گرنگ دەبێت و چەندین دۆسیە یەکلادەکرێنەوە، لەوانەش پارەی نەوت، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی، دۆسیەی وزە و ئاو، لەگەڵ پرسەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا.

رونیشیکردووەتەوە گەمارۆکانی سەر بانکە ئەهلییەکان بەهۆی تیرۆرەوە نییە، بەڵکو بەهۆی خراپی کار و کەمی زانیاری لە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوەیە، بەوتەی خۆی ئەمریکا مافی ئەوەی نییە بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵ پارەی عێراقدا بکات و سودانیش لە سەردانەکەیدا ئەو پرسە یەکلایدەکاتەوە.

دەراجی باس لەوەشکردووە، لەڕێگەی چەند رێکارێکی حکومەتەوە، بەمنزیکانە جیاوازی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار چارەسەر دەبێت.