کارەبای سلێمانی: ڕۆژانی جەژن ٢٤ کاتژمێر کارەبا هەیە
بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دەبێت بۆ رۆژانی جەژن ٢٤ سەعات کارەبا هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆرانکاری بەسەردادێت و بۆ رۆژانی جەژن ٢٤ سەعاتی دەبێت"واتە هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە، دەبێت مۆلیدەکان کارەبا بدەن بەهاوڵاتیان".
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەمڕۆوە تا یەکەم رۆژی جەژن رۆژانە لە سەعات (١:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ تا (٥:٠٠)ی بەرەبەیان مۆلیدەکان کاردەکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای جەژن تاکۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە سەعات(١٢:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ تا (١:٠٠)ی شەو کار دەکەن، بەیانیانیش لەسەعات ٦:٣٠ تا ٨:٠٠ ی بەیانی کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان کارناکەن لە بری ئەوە سەعات (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.
|