پارتی و گۆڕان روونکردنەوە دژی یەکتری بڵاودەکەنەوە

19/07/2020
فۆتۆ: 

پارتی لە چۆمان رایدەگەیەنێت کە چەند هەڵسوڕاوێکی گۆڕان پەیوەندیان پێوە کردون و چونەتە ناو پارتیەوە و مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە چۆمان رەتیدەکاتەوە ئەو کەسانە پەیوەندیان بەوانەوە هەبووبێت.

لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەزای چۆمان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەكی بڵاو كردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە بەرپرسی لقی ٢٦ی پارتی پێشوازیی لە چەند هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان كردووە.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوی کردووەتەوە هەڵشوڕاوەکانی گۆڕان گەڕاونەتەوە ناو پارتی ودەشڵێت: هاتنەوە بۆ ناو ڕیزەكانی پارتیمان، بەخێربێنەوە بۆ ماڵە گەورەكە. 

لەبەرامبەردا مەکۆی چۆمانی بزوتنەوەی گۆڕان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەوانەی کە لەوێنەدا هەن، هیچ کامێکیان ڕۆژێک نا، بەڵکو سەعاتێکیش نەکادیر بوون لای ئێمە، نەهەڵسوراو، نە پشتیوان و نەدەنگدەری بزوتنەوەکەش. 

موکۆی چۆمانی گۆڕان وتوشیەتی: ئەوانەی لەوێنەکەدا هاتوون،  حەسەن حدۆ ـ بەرپرسی لق و ئیدریس سەکری بەرپرسی ناوچە و خاڵ کاکۆ ـ کارگێری لق و فرهاد خدر میر، یەکێتی بووە پێشتر، تازەش ماڵی هاتۆتەوە چۆمان، واتا لەسنوری قەزاکەش نەبووە، تەنانەت بۆهەمیشە لای ڕای گشتی گومانی پارتیبوون وپاراستنیشیان لێکراوە. کەواش دەرچوو،  تاریق حسین ـ یەکێتی، ڕەشاد حسین ـ یەکێتی، ئەرسەلان تەها پێشمەرگەی ناوچەیە و، ئێستاش کادیری لقە.