عێراق لە مەترسی وشکەساڵی ئەمساڵ ڕزگاریبوو

02/04/2024
فۆتۆ: 

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕادەگەیەنێت: بەهۆی زۆریی رێژەی بارانبارینەوە عێراق مەترسییەکانی وشکەساڵیی تێپەڕاندووە.

عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی زۆری بارانبارینەوە هیچ مەترسییەکی وشکە ساڵی نەماوە و بەمەبەستی پاراستنی ئاوی سەرزەوی، چەند پرۆژەیەکیان ئامادەکردووە و هیچ مەترسییەک لەسەر وشکبوونەوەی زۆنگاوەکانی عێراق نییە.

ڕاشیگەیاند: هەوڵەکانیان بۆ لابردنی پرۆژە زیادەڕۆکانی سەر ئاو لە پارێزگاکانی عێراق بەردەوامدەبن.