لە ماوەی شەش مانگدا ١٠٠ ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتاون

19/07/2020
فۆتۆ: 

بەرگری شارستانی ھەولێر، رایگەیاند لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیکەی ١٠٠ ئۆتۆمبێل سووتاون و ٢٨ هاوڵاتیش بە رووداوەکان گیانیان لەدەستداوە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر، ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ڕووداوەکانی شەش مانگی ڕابردووی سنووری پارێزگای ھەولێر ڕاگەیاند.

ناوبراو ڕاشیگەیاند "لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو، لە سنووری پارێزگای ھەولێر، ١٢١٥ ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە. بەھۆیەوە ٢٨ ھاونیشتیمانی گیانیان لەدەستداوە و ٤٨ ھاونیشتیمانی ڕزگارکراون و ٢٧ ھاونیشتیمانیش؛ بریندابوونە".

وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر، وتیشی "زۆرترین ڕووداو کە لە شەش مانگی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای ھەولێر ڕوویدابێت، ڕووداوی سووتان بووە. کە لە سەرجەم ڕووداوەکانیش؛ نزیکەی ١٠٠ ئۆتۆمبێک سووتاون".