لە چوار گوندی زاخۆ ئاگر کەوتەوە

19/07/2020
فۆتۆ: 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار چوار گوندی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆ ئاگر کەوتەوە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی دهۆکەوە کۆنترۆڵ کرا.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند: ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی باتیفا ئاگادار کراین بە ھەبوونی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە هەریەکە لە گوندەکانی ( دێلینکێ ، بەرکەڤرا مەجیدی، سەرکو ، خێلافتێ ) سەر بە ناحیەی باتیفا.

ئەو وتیشی: تیمەکانی ئێمە بە ھاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆ، پۆلیسی ژینگە، توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین و جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی تری نەبووە. 

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد کە تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە لە سنوری ناحیەکە لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە سوپای تورکیا هێڕسی کردووەتە سەر ناوچەکە و روبەڕوی هێزەکانی گەریلا دەبێتەوە.