ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکات

06/04/2024
فۆتۆ: 

بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات لە سەردانەکەیدا، چەندین کۆبوونەوە و دیداری سیاسی گرنگی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد و مووچەخۆران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، دەبێت.

هەر بە پێی زانیارییەکان، سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ بەغداد لە چوارچێوەی بەردەوامی ھەوڵەکانیدایە بۆ زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەروەک سوپاسکردنی سەرۆک وەزیران، لایەنە سیاسیەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق کە بەدەنگ داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتن و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم.