میسر یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریکرد

06/04/2024
فۆتۆ: 

بە پێی توێژینەوەی پەیمانگایەک لە میسر یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا.

پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر ئاماژە بەوە دەکات، ”لە رۆژی ٢٩ی رەمەزانی ١٤٤٥ی کۆچی، مانگی شەوال لەدایکدەبێت کە دەکاتە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ی زاینی دوای ئەوەی بە شێوەی ئەستێرەناسی لە کاتژمێر ٨:٢٢ی شەو بەکاتی ناوخۆی قاهیرە دەکەونە سەر یەک ھێڵ”.

دەشڵێت، ”بەم شێوەیە رۆژی سێشەممە کە دەکاتە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزانی ساڵی ١٤٤٥ی کۆچی و لە رووی فەلەکییەوە رۆژی چوارشەممە، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ جەژنی پیرۆزی رەمەزان دەبێت”.