بیرێکی دیکەی نەوت لە کەرکوک لێدرا

09/04/2024
فۆتۆ: 

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بیرێكی دیكەی نەوتیان بە قوڵایی هەزار و 810 مەتر لێداوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كارمەندانی كۆمپانیای هەڵكۆڵینی نەوت لە عێراق، هەڵكەندنی بیریی نەوتی (بای حەسەن/ 199) لە كێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە رۆژئاوای كەركوك لە بەرژەوەندیی كۆمپانیای نەوتی باكوور تەواوكردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ، هەڵكەندنی بیرەكە بە قوڵایی هەزار و 810 مەتر بە بەكارهێنانی ئامێری هەڵكۆڵینی IDC 222 ئەنجامداوە.