لە کەلار ١٣ کەس بەهۆی خواردنی جەژنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

11/04/2024
فۆتۆ: 

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٨٢ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیانی کردوە، و بەشێکیان بەهۆی تێکچونی گەدەوە بووە.

ڕزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار ڕاگەیاند " لەیەکەم ڕۆژی جەژن ٨٢ نەخۆش هاتونەتە نەخۆشخانەکەیان، کە چوار ڕوداوی کەوتنە خوارەوە،و دوو ڕوداوی هاتوچۆ و ١٣ حاڵەتیشی بەهۆی تێکچونی گەدەوە و خواردنی جەژنەوە بوە"

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  لەلایەن کارمەندەکانیانەوە ٨٠ تیشک گیراوە بۆ نەخۆشەکان لەگەڵ ٤٧ پشکنینی جۆراوجۆر.