توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران ڕاگرت

19/07/2020
کۆرۆنا ژمارەیەک هێڵی ئاسمانی تورکیای مایەپوچ کرد
فۆتۆ: 

حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی كۆرۆناوە، توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران رٍاگرت .

ئاژانسی ئیرنای فەرمی ئێران لە زاری وتەبێژی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردەوە، لە دوێنێوە توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران ڕاگرتووە و هۆكارەش پەیوەندیی هەیە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە .

لە لایەكی مەسعود ئەسعەدی  ئەمنیداری گشتی یەكێتی كۆمپانیا فڕۆكەوانی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی ڕاگەیاندووە، توركیا نیوەشەوی شەممە ئاگاداری كردوونەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرتووە، بە تایبەت دوای ئەوەی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی توركی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئێران بڕیار بووە دوو گەشتی نێوان هەردوو وڵات ئەنجام بدەن .

ئاماژەی بەوەشكرد، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا لەسەر داوای هەردوو وەزارەتی تەندروستی و گواستنەوەی ئەو وڵاتە بووە و، كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئێران سەرجەم پسوڵەی گەشەتەكانی توركیا هەڵدەوەشێنێتەوە .