وادەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندرا

16/04/2024
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەسەر وردەکاریی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخاتەڕوو دەڵێت، " تا سەرەتای مانگی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەکان لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی".

ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، " لە ئێستادا وەزارەتەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانن و دوای گەیشتنی لیستی پلە بەرزکردنەوەی سەرجەم وەزارەتەکان، وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەیان پێدا دەکات ".

ئاماژەی بەوەشداوە، " دەمانەوێت ئەو بڕە پارەیەش بگێڕینەوە بۆ فەرمانبەران کە غەدریان لێکراوە و لە ٢٠١٦وە پلە بەرزکردنەوە وەستاوە چونکە بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەبێت مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم ھاوتای مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بکرێت".