تەندروستی عێراق: ٢٣١٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

19/07/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٣١٠ کەسی دیکە تووشی کۆرنا بوون و ٩٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١٥ هەزار و ٧٣٧ پشکنین لە سەرجە تاقیگەکانی سەربە وەزارەتەکە ئەنجامدراون و بەو پێیەش لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٧٩٣ هەزار و ٢٤ پشکنین ئەنجام دراوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٣٦ کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، بەشێوەیەک لە پارێزگای هەولێر ٥٦ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ٤٩ کەس و لە دهۆک ١٣ کەس و لە کەرکوک ٣٦ کەس چاکبوونەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە ٩٢ هەزار و ٥٣٠ کەس تووشی بوون و لەو ژمارەیەش ٦٠ هەزار و ٥٢٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٣ هەزار و ٧٨١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.