لە دهۆک بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی خۆراک داندرا

20/07/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى سەروکی حکومەتی ھەرێم، بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی خۆراک بۆ گەورەترین پروژەی شاری پێشەسازی لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق لە قەزای سێمێل دانرا.

مەسرور بارزانی سەروکی حکومەتى هەرێم، لەو ڕێوڕەسمەدائاماژەى بەوەکگرد، ئەو پروژەی پێشەسازی خوراکە ھەزاران دەرفەتی کار بۆ هاوڵاتیانى پارێزگاى دهۆک و دەوروبەرى دەڕەخسێنیت، چونکە پرۆژەکە گەورەترین پرۆژەیە لەسەر ئاستى عێراق و کوردستان.

وتیشى، ئامانجى پرۆرژەکە بۆ سودگەیاندن و خزمەتکردنى هاوڵاتیانە، تا بەهۆیانەوە قەیرانەکان تێپەڕێنن و ئابورى کوردستان زیاتر بەهێز بکەن  و گرنگی بە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پێشەسازی بدرێت .

پروژەی شاری پێشەسازی خوراک دەکەوێتە قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دھوکە کوژمەی تەرخانکراو ٧٠ ملیار و ١٢٨ ملیون دینارە ، لەسەر ڕووبەری ١٤٢٣ دونەمی زەویە.