كچە كوردێك گۆڵكاری خولی تۆپێی ژنانی ئێرانی بەدەستهێنا

20/07/2020
فۆتۆ: 

سومەیە خوڕەمی یاریزانی یانەی وچانی كوردستان بە ئەنجامدانی 27 گۆڵ تا كۆتایی هەفتەی هەژدەیەم وەكوو خانمی گۆڵی خولی نایابی تۆپی پێی خانمانی ئێران ناسێندرا.

ئاژانسی مێهری ئێران رایگەیاند: پاش راگەیاندنی ڕێكخراوی خولی نایابی تۆپی پێ لەبارەی كۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولەكە، سومەیە خورەمی یاریزانی یانەی وچانی كوردستان بەتۆماركردنی 27 گۆڵ تا كۆتایی هەفتەی هەژدەیەم وەكوو خانمی گۆڵی خولی نایابی خانمانی ئەم ساڵ ناسێندرا.

هەرچەندە خولەكە ماوەیەكی مابوو بۆ تەواو بوون بەڵام بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێكخراوی خولەكە كۆتایی بەو وەرزە هێنا و یەكەمی خولەكەش بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ تیمی شارەوانی دەستنیشانكرا و دووەمیش یانەی وچانی كوردستان بو بە 48 خاڵ.