هەڵەبجە؛ مزگەوتەكان دەكرێنەوە

20/07/2020
فۆتۆ: 

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەڵەبجە رایگەیاند، دەرگای مزگەوتەكانی شارەكە بۆ كاتی نوێژ و وتاری هەینی دەكرێنەوە.

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەڵەبجە ئەمڕۆ 20تەموزی 2020 بڕیاریدا مزگەوتەكانی شارەكە بۆ كاتی نوێژەكان و نوێژی هەینی بكرێنەوە ئەویش بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستیەكان. 

داواشی كردووە منداڵان و بەساڵاچوان سەردانی مزگەوتەكان نەكەن و مامۆستایانی ئاینیش داوا لە خەڵكی بكەن خۆیانبپارێزن بۆ نوێژی جەژنیش رایگەیاندووە دواتر بڕیاری پێویست دەدرێت لەو بارەیەوە.