زیاد جەبار: بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناكەین بۆ ژیانی خەڵكی نەبێت

20/07/2020
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان
فۆتۆ: فۆتۆ: ئەیوب ساڵح

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ئەوان بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناكەن ئەگەر بۆ داخوازی و ژیانی خەڵكی نەبێت.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كردستان، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: رەئی فراكسیۆن و سەركردایەتی یەكێتیش بە شێوەیەكە كە ئەگەر دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی موچە و ژیانی خەڵكەوە نەبێت بەشداری نەكەین، هۆكاری درێژكردنەوەی مانگێكیش لە وەرزی یاسادانان هەر بۆ ئەوە بووە كە دانیشتنەكان لە پێناوی ژیانی خەڵكیدا بێت. 

ناوبراو روونیكردەوە ئەوان هیوادارم هەرچی زووە لایەنە سیاسیەكان پێكەوە دابنیشن و بەستەڵەكی نێوانیان نهێڵن، ئەوەش سودی بۆ كاروبارەكانی پەرلەمانیش دەبێت كە بەشێوەیەكی باشتر كار بكرێت. 

سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز وتیشی، پەیوەندیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بەرە و باشی دەڕۆن، هیوادارین هەرچی زووە دانیشتنی نێوانیان ئەنجامبدرێت، رەتیشیكردەوە هیچ بڕارێك هەبێت بۆ كشانەوە یاخود راگرتنی كارەكانی تیمی یەكێتی لە حكومەت.