لە دهۆك هەشت كەسی دیكە لە كۆرۆنا چاكبوونەوە

20/07/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو هەشت نەخۆشی دیكەی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاكە بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

تەندروستی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات ئەو هەشت كەسە ە لە نەخۆشخانەكانی شارەكەدا بوون دوای ئەوەی پشكنینی یەك لەدوای یەكیان بۆكراوە دەركەوت بە تەواو چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵی خۆیان كراونەتەوە. 

ئەوشەی راگەیاندووە بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە شارەكە چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 274 كەس و لە ئێستادا تەنها 67 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە.