مستەفا كازمى سەردانى ئێران دەکات
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا و بەسەردانێكی فەرمی بەرەو كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێكەوت .
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆك وەزیرانى عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا كازمی لەچوارچێوەی سەردانێكی فەرمیدا و بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا لەبەغدای پایتەختەوە بەرەو كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێكەوت .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانجی سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردن و بەهێزکردنى پەیوەندیەکانى نێوان عێراق و ئێران و، هاوکات گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی هەڵپەسێردراوی نێوان هەردولا دەکرێت بۆ دۆزینەوەى میکانیزمێک بەمەبەستی زیاتر پەرەپێدانی بوارە جیاجیاكان .
بریاریشە لەو سەردانەدا مستەفا كازمی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئێران كۆببێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی ئەو بابەتانە دەكات كە جێگەی گرنگیپێدانی نێوان عێراق و ئێرانن لەگۆڕەپانی سیاسی ناوچەكە و نێودەوڵەتی.
|