لە سلێمانى هۆشیاری بهدوكاندار و فرۆشیاران دەدرێت
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی لە بارەى ئاوى ناو دەبە هۆشدارى بەدوکاندارو فرۆشیاران دەدات.
شێنێ عه‌تار، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكاره كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت .
وتیشی، پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته ناو دهبهپلاستیكهكان ماده‌ی ئۆزۆن (O3 ) بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنهكه به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه شیده‌بێته‌وه بۆ (O2 ) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2 ) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات .
ئاماژەى بەوەشکرد، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا .
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری به فرۆشیاران و دوكانداره‌كان ده‌دات له‌شوێنی فێنك و دور له تیشكی خۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراو عه‌مبار بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه .
|