زیندانیەک لەچاکسازی گەورانی ھەولێر گیانی لەدەستدا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە چاکسازی گەورانی ھەولێر، زیندانیکراوێک کە ماوەی چەند ڕۆژێک مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتبوو، گیانی لە دەستدا .
ھێمن فاوڕوق نانەكەڵی، بەڕێوبەری چاکسازی گەورانی ھەولێر، بە تۆڕی ھەواڵی ژیانی ڕایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە چاکسازی گەورانی ھەولێر، زیندانیکراوێک گیانی لە دەستدا. ھۆکاری مردنەکەشی دیار نییە. چونکە لە خەودا مردووە ".
گوتیشی: "لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە مردنی زینداونیکراوەکە پێکھێندراوە. تەرمەکەیشی نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری ".
ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشێک لە زیندانیکراوەکانی چاکسازی گەورانی ھەولێر مانیان گرتووە و داوای لێبووردنی گشتیی و ئازادکردنی مەرجدار دەکەن. بەھۆی ڕەوشی خراپی ناو چاکسازییەکە و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناو چاکسازییەکە .
زیاء پەتڕۆس، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤیش سەبارەت بەو ڕووداوە، بە تۆڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند: "ئەو زیندانیکراوە بەھۆی مانگرتنییەوە گیانی لەدەستداوە. کە ماوەی چەند ڕۆژێک مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتبوو ".
زیندانیکراوەکە تەمەنی ٤٨ ساڵە و ماوەی ١٥ ساڵ لەسەر ماددەی تیرۆر حوکمدراوە .
داڕشتنەوە: شادان حەسەن
|