وته‌بێژی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ڕەتیكردەوە عێراق دەستی بەسەر دەروازەكەدا گرتبێت

21/07/2020
دەروازەی نێودەڵەتی ئیبراهیم خەلیل
فۆتۆ: 

وتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن گوایە سوپای عێرق دەستی بەسەردەروازەكەدا گرتووە .

  كامی كەمال وتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، له‌ چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك بڵاوكراوەتەوە،‌ گوایه‌ سوپای عیراق ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل دا گرتووه ‌و كۆنترۆڵی كردووه‌، ئەوان ئەو هه‌واڵه‌ ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه ‌و بە بێ بنه‌مایه‌ له‌ قه‌له‌م ده‌دهین .

ئەوەش لە كاتێكدایە لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا لە تۆڕەكۆمەلایەتیەكان چەندین وێنە و هەواڵی جیاجیا بڵاوكرایەوە گوایە سوپای عێراق كۆنترۆڵی دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی ئیراهیم خەلیلی كردووە .

پێشتر بە سەركردایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵمەتێكی فراوان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دەروازە سنورییەكانی باشور و ناوەڕەستی عێراق دەستی پێكرد و لە ئێستا ئەو دەروازە لەلایەن هێزەكامی دژەتیرۆری عێراق و هێزی تایبەتەوە كۆنترۆڵكراونەتەوە.