فراکسیۆنی گۆڕان: بەرپرسی یەکەم لە کارانەبوونی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە

21/07/2020
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
فۆتۆ: 

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بەرپرسی یەکەم لە کارانەبوونی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە

فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئێستا کە کوردستان بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەردەبێت و پێویستمان بە کارکردنە، لەسەر ئاستی نیشتیمانی و چاکسازی بنەرەتی کە دەبێت پەرلەمانێکی کارا ئەم رۆڵ و یٔەرکە ببینێ وشوێنی چارەسەری کێشەکان بێت . بەڵام بەداخەوە ئاراستەی کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئاراستەی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و تێکەڵکردنی پەرلەمانی کوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەکان.

جەختیشیکردۆتەوە، پێویستە تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ھەماھەنگ بن و فشار بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، تایبەت بە کێشەکانی خەڵکی کوردستان.
 
فراکسیۆنی گۆڕان دەشڵێت، ئەوان دوای ئاڕاستەکردنی چەندین داوای دانیشتن و بەدواداچونی وورد، بۆ پرسە گرنگ و ھەستیارەکان کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە بەتایبەت،  پرسی دۆخی دارایی و مووچەی مووچە خۆرانی ھەرێم کە گوزەرانی خەڵک بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەرێت.

ھەروەھا پرسی خاڵە سنوریەکان: ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵکاریانەی تیایدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەرپرسانەوە لەگەڵ چاکسازی لە داھاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەکان بە دەرچواندنی یاسای چاکسازی گشتگیرو ھەمەلایەنە و پرسی ناوچە سنوریەکان لەشکرکێشی وداگیرکاریەکانی تورکیاو، و تۆپبارانەکانی یٔێران ودۆخی خراپی  ناوچە دابڕێندراوەکان.