بەهۆی تەزوی کارەباوە کەسێک لە گەرمیان گیانی لەدەستدا

21/07/2020
فۆتۆ: 
گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی تەزوی کارەباوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە.

علی جەمال قدووری لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی٧ی٢٠٢٠، لە گوندی وەلی هەیەر سەربەقەزای کفریەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (خەتاب کەریم کامل ) لەدایبکووی 1992 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو .

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی برایەکی کە لە کاتی ڕووداوەکە لەگەڵی بووە، ناوبراو لەدەواجنێکی مریشک کاریکردووە و بەیانی ئەمڕۆ دەستکاری غەتاسی ئاوی کردووە، لەئەنجامدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند، لەئێستادا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە .