هەولێر.. بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییە تەندروستییەکان ١٠٣ شوێن داخران

21/07/2020
قەڵای هەولێر
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییە تەندروستییەکان ١٠٣ شوێنیان لە سنوری پارێزگای هەولێر داخستووە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەندنەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، (103) شوێن لەماوەی هەفتەیکدا داخراون .

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتیان و کاسبکارانی سنوری پارێزگای هەولێر، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی پابەندی ڕینماییە تەندروستییەکانبن.

 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راشیگەیاندووە، پێویستە هاوڵاتیان بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، تاوەکو بەهەموولایەک سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان بپارێزین .