لە سلێمانى رووداوێكی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی لێدەكەوێتەوە

22/07/2020
فۆتۆ: 

شەوی ڕابردوو، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودی سلێمانی، هاوڵاتیەك گیانی لەدەستدا .

بەگوێرەی زانیاریەكان ئۆتۆمبێلێك بەهۆی تیژڕەویەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا و لەبەردەم هۆتێل تایتانیك لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود وەرگەڕا .

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، لەئەنجامی ئەو ڕووداوە كەسێك بەسەختی برینداربوە و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە نگیانی لەدەستداوە.

داڕشتنەوە: شادان حەسەن