ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 15 ملیۆنی تێپەڕاند

22/07/2020
فۆتۆ: 

ژمارەی تووشبوانی فایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 15 ملیۆنی تێپەڕاند و ژمارەى گیان لەدەستدانیش بۆ 619 هەزار و 593 کەس بەرزبوەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی تووشبوانی فایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 15 ملیۆن و 98 هەزار و 721 کەس، لەو ژمارەیەش 619 هەزار و 593 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئامارەکەى ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیدا هاتووە، لە سەرەتاى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە جیهاندا تا ئێستا نۆ ملیۆن و 116 هەزار و 242 کەس دواى تووشبوونیان بە پەتاکە چارەسەریان وەرگرتوە و بەتەواوى چاکبوونەتەوە.