كه‌شناسیی هه‌رێم لە بارەى به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هۆشداری دەدات

22/07/2020
فۆتۆ: 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم لە بارەى به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات و رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەى یەک هەفتە پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەشى پێشبینى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڕۆژى هەینى لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە، پێشبینى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ماوەى هەفتەى ئایندە دەستپێدەکات و تا کۆتایى هەفتە پلەکانى گەرما بە بەرزى دەمێننەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو بەرزبوونەوەى پەلەى گەرمایە  لە تەواوى ناوچەکە دەبێت بە شێوەیەک لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە 47 پلە نزیک دەبێتەوە، سەنتەرى دهۆک لە 45 پلە، سەنتەرى سلێمانى 45 پلە، سەنتەرى هەڵەبجە 47 پلە، سەنتەرى کرکووک 50 پلە دەبێت.

داڕشتنەوە: شادان حەسەن