پۆلیسى هەولێر: لەماوەى کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد

22/07/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى بە کوشتنى خێزانەکەى راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر بڵاویکردەوە،  دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای دەشتی هەولێر لە بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە  دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد لە ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بە ناوى (ه.ح.ل) لەلایەن مێردەکەی بەناوی (ک.ح.ج) کوژراوە، هێزەکانى پۆلیسیش توانیان لەماوەى کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکە  بەپێى مادەى 405 لە یاسای سزادانی عێراقی بەند کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.