لە سلێمانی دژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا

22/07/2020
فۆتۆ: 

ژمارەیەك لە هاوڵاتی لە شەقامی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی گردبوونەوە و داوای راگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكەن بۆ سەرخاكی هەرێمی كوردستان.

خۆپیشاندانەكە لەلایەن رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان (رەژاك) و بەشێك هاوڵاتیانی شارەكە ئەنجامدرا و داوا دەكەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حكومەتی هەرێم و عێراق بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان رابگرن.