هێزی هاوپەیمانان ستایشی هەماهەنگی دژەتیرۆری عێراق و هەرێم دەكات

22/07/2020
دژەتیرۆری عێراق و هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: 

یەکەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی هێزی هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق باس لە هەمانگی هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان و عێراق دەكات، بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە دژی چەكدارانی داعش .

لە توێتێكدا یەكەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق  لە ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای دیالە، هەمانگی دەكات لەگەڵ هَێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان .

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هەماهمگییە، ئاماژەیە بۆ هەوڵەكانی عێراقی یەكگرتوو بۆ بەزاندنی داعش و جەختیكردنەوەیە لەسەر چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی .

ئەوەش لە كاتێكدا بەهۆی جموجوڵەكانی چەكدارانی داعش لەناوچەكانی پارێزگای دیالە و ئەنجامدانی چەندین هێرش بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكە،  لە دوو هەفتەی ڕابردوودا سوپا و هێزەئەمنییەكانی عێراق ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان دەستپێكرد .

لەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشەدا هێزەكانی دژەتیرۆر عێراق و هێزەكانی دژەتیرۆری سلێمانی بەهاوبەشی بەشداری ئۆپراسیۆنەكەیان كرد بۆسەر چەكدارانی داعش لە سنورەكە .