ژمارەیەك لە خوێندكارانی دەرچووی یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبوونەوە

23/07/2020
فۆتۆ: 

ژمارەیەك لە خوێندكارانی یەكەمی ساڵی 2017ی زانكۆ و پەیمانگاكان لەدوای نوسراوێكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە و جارێكی دیكە داوای دامەزراندنیان كردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خوێندكارانی دەرچووی یەكەم و دووەمی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ساڵی 2017 لە بەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە نیگەرانی خۆیان وەڵامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەربڕی كە وتبووی حكومەتی هەرێم رایانگەیاندووە كە داواكاری لەمجۆرەیان ئاراستە نەكرێت. 

یەكێك لەو خوێندكارانە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، تا ئێستا هیچ دەزگایەكی حكومی و پەرلەمان ئامادە نین وەڵامی داخوازیەكانمان بدەنەوە، نیگەرانی خۆشیان لە نوسراوەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەربڕی كە ئاراستەی فراكسیۆنی كۆمەڵی كردبوو كە وەڵامی داخوازیەكانی ئەو خوێندكارانەی تیادرابویەوە.  

ئەو خوێندكارانە لە یاداشتێكدا ئاماژەیان بەوە كرد كە ئەگەر داخوازیەكانیان وەڵام نەدرێتەوە مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنن، داواشیان لە وەزیری خوێندنی باڵا كرد نوسراو بكات بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ئەوەی لەمپەر لەبەردەم خوێندكاران دروست نەكرێت كاتێك خواستی درێژەدان بە خوێندنیان هەبێت. 

لەو نوسراوەدا ئەو خوێندكارانە داواشیانكرد وەزیری خوێندنی باڵا داوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانیش بكات بڕیار لە دامەزراندنی ئەو خوێندكارانە بدات.  

دەقی وەڵامەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ داخوازی ئەو خوێندکارانە