وەزارەتی ناوخۆی هەرێم 25 بڕیاری نوێی دەركرد

23/07/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك بڕیار و رێنمایی نوێی دەركرد، بەگوێرەی رێنماییەكان بۆ ئەو كەسانەی لە ئێران گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان ئاسانكاریان بۆ دەكرێت.

وەزارەتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لە هەریەكە لە دەروازە سنوریەكانی حاجی ئۆمران و باشماخەوە ئاسانكاری بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە بە مەبەستی نەخۆشی و خوێندن روو لە ئێران دەكەن.

وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاندووە قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان بەردەوام دەبێت بەڵام لە ڕێگەی مۆڵەتی هاتووچۆی ئەلكترۆنیەوە ئاسانكاری بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە پێویستیانە. 

وەزارەتەكە لە بڕیارە نوێیەكاندا هاتوچۆ لە نێوان هەرێم پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش بۆ بەشێك لە خەڵكی رێگەپێدراو دەبێت كە هەریەكە لە جوتیار و بازرگان و فەرمانبەر و نەخۆش رێیان پێدەدرێت هاتووچۆ بكەن.